Shwan Attoof

Shwan Attoof Instagram – ‏‎وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی ‘خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا’ دەستپێدەکات

‏‎‏‎فیلمی ‘خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا’ بە کامێرای ئەلێکسا ٣٥ی کۆمپانیای Arri وێنە دەگیرێت، کە نوێترین ئامێری وێنەگرتنی سینەماییە و بۆ یەکەم جار لە عێراق و کوردستان بەکاردێت کە بە کوالیتی 4.6K وێنەدەگرێت.

‏‎‏‎بۆ یەکەم جار ئەم کامێرایە لە فیلمێك لە عێراق بەکاردێت، ئەویش فیلمێکی کوردییە لە بەرهەمهێنانی سۆپرۆدەکشن و نواندنی چەند ئەکتەرێکی دیار وەک (ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا و ڕێشان حەمۆ و سروشت کامەران و سیروان جەمال, شوان کەریم ، ژاڵە ڕەسول) کە ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن لەگەڵ چەند ئەکتەرێکی ئەزموندار و گەنج، و لە دەرهێنانی شوان عەتووف دەبێت و کاری سینەماتۆگرافی لە لایەن ئاوات شەریف دەبێت، وێنەگرتنی فیلمەکە لە ٨/١/ ٢٠٢٣ لە سلێمانی دەست پێدەکات.

‏‎‏‎هەموو ئەم تایبەتمەندییانە لە دوای ١٢ ساڵ کارکردن و لێکۆڵینەوە و کارکردنی ئەندازیاران و زانایان ئامادە بووە بۆ خزمەتی بواری فیلم و سینەما، بە خۆشحاڵییەوە لە سینەمای کوردیش کوالیتی بەرهەمهێنان شان بە شانی سینەمای جیهان بەرەوپێش دەچێت. | Posted on 31/Jul/2023 22:38:17

Shwan Attoof
Shwan Attoof

Check out the latest gallery of Shwan Attoof